b
<center> كه‌لیخان </center>: April 2006
Wednesday, April 05, 2006
نان و به‌رف !
چ به‌فریک ده‌باری ئه‌م به‌یانیه!
عه‌رز به‌خوی نه‌ده‌گرت به‌ڵام ره‌نگی زستانی زۆر به ڕوونی پێوه دیاربوو.
قه‌یدی ناکات، با ببارێت. زۆری نه‌ماوه! هاکه‌زا دیت به‌هاری مه‌ش به خوشی و به سڵامه‌تی گه‌یشته به‌ره‌وه! له خۆمه‌وه ناڵێم، هه‌واڵ و تێستی هه‌موو رادوینه‌کان و تلویزیونه‌کانم بیستووه، دیتووه و خوێندووه‌ته‌وه و بۆچوونی که‌ش و هه‌وای پتر له 5 گۆاریشم چاولێکرده‌وه.
زۆر ئاره‌زوی گه‌رما ناکه‌م. ته‌نیا تاوم ده‌وێت. تاسه‌ی دیتنی ته‌شتی خۆر له چه‌قی ئاسمان دا چه‌قاوه‌ته دڵم. دوای پتر له 5 مانگ سه‌رما وتاریکی ده‌خوازم وه‌ک هاووڵاتیه سویدیه‌کانم خۆم له به‌رهه‌تاو هه‌ڵخه‌م.
فه‌رهادی هاوریم که نیشته‌جه‌ی فه‌رانسه‌یه ده‌ڵیت. له به‌ر کلیسای " دڵان" ( یان ناویکی نزیک له دڵان، کلیسایکه زۆر خۆشه له به‌رزایی ته‌پۆڵکه‌یک له پاریس که ده‌بی به سه‌دان پیلکان دا سه‌ر که‌وی تا په‌ی بگه‌ی و ته‌واوی پاریسشی لێوه دیاره)، به‌ڵێ فه‌رهادی هاوڕێم ده‌ڵی که له به‌ر ئه‌و کلیسادا ناسینه‌وه‌ی توریستی سویدی و باقی سکاندیناویا زۆر هاسانه. ئه‌وان نه تماشای نه‌قش و نگاری جوانی کلیسا ده‌که‌ن و نه گوێده‌ده‌نه مه‌نزه‌ره‌ی جوانی پاریس. ته‌نیاپشت به کلیسا روویان له روژه و به چاووی قوونجاووه به‌ئارامی و زۆر ئاشقانی ڕوو به تاو سه‌ر ده‌جوڵێنن.
جا با خۆر وه‌ده‌رکه‌ویت شه‌رته له بانیژه‌ی 5 نه‌هومی ژووره‌که‌م له سه‌ر ته‌نافی جله‌کاندا، خۆم له به‌ر ته‌شتی گه‌شی تاوهه‌لخه‌م و واز نه‌هێنم تاوشک وشک ببمه‌وه. ئه‌ونده وشک که دڵوپێک ئاو له هه‌موو جه‌سته‌مادا نه‌مێنی. هه‌ر وه‌ک نانی ره‌ق. ئه‌و نانه ڕه‌قه خۆشه‌ی دایکم هه‌ڵی ده‌خستو سازی ده‌کرد.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~