b
كه‌لیخان : July 2006
Thursday, July 27, 2006
چوار ڕه‌وایت
ساڵی 1987 به‌ڕێز شه‌هید دۆکتور قاسملو له پراگ، پێته‌ختی چکسله‌واکی، له‌سه‌ر داوا و هه‌وڵی به‌رێز عه‌زیز مه‌حه‌مه‌د، سه‌رۆکی حیزبی کمونیستی ئێراق، چاوپێکه‌وتنێکی ده‌گه‌ڵ عه‌لی خاوه‌ری، سه‌رۆکی حیزبی توده ئێران، ده‌بێت. به‌ڕێز مامه غنی ئه‌ندامی ئه‌وکاته‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حێزبی توده له‌کاتی دیداره‌که‌دا نیشته‌جێ هه‌مان هوتێل ده‌بێت که چاوپێکه‌وتنه‌که، له‌وێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
گیرانه‌وه‌ی یه‌که‌م:
ساڵی 1988 له‌سه‌ر سنووری ئێران و ئێراق هاوڕێ عه‌زیز مه‌حه‌مه‌د چونیه‌تی ئه‌م دیداره‌ی به‌م چه‌شنه باس کرد:
دوای هه‌وڵ و ته‌قه‌لایکی زۆڕ، توانیمان ویزای سه‌فه‌ری پراگ بۆ قاسملو جۆر که‌ین،" ده‌زانن که دوای ڕوداوه‌کانی ساڵی 1967 له پراگ، قاسملو ڕێگای هاتووچووی وه‌ڵاته کومونیستییه‌کانی لێ بڕابوو". هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م سه‌فه‌ره دانیشتنێک بوو ده‌گه‌ڵ عه‌لی خاوه‌ری. ئێمه پێمان وابوو که دوای گیرانی ڕابه‌رانی حیزبی توده و به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ل و مه‌رجی نوێ ، کاتی ئه‌وه‌یه که دیموکرات و توده لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له په‌یوه‌ندی و هاریکاری بکه‌نه‌وه. هه‌ر له‌و هوتێله‌ی که لێی نیشته‌جێ بووین، دیداره‌که‌مان ده‌سپیکرد. ئه‌من بوخۆم دوای ده‌ربڕینی خۆشحالی خۆم به‌و کۆبوونه‌وه و‌تم که به بۆچوونی ئێمه له یه‌ک نیزیک بوونه‌وه‌ی دێموکرات و توده پێداویستێکی زۆر گرنگی ئه‌م کاته‌یه و هیچ لایه‌کیان بۆیان نییه خۆ له‌م ڕاستییه بپاڕێزن. ئه‌من و‌تم که ئێمه هه‌موو ئه‌رکێکمان گرته سه‌رشان تا هۆکار وده‌رفه‌تی ئه‌م دا‌نیشتنه پێک‌بێنین. ئێستا، به‌دوای دانیشتنی ئه‌مڕو، ئه‌رکی ئێمه ته‌واو ده‌بێت و ئه‌من به‌جێتان دێڵم تا ئێوه به ڕاحه‌تی و به‌تێرو ته‌سه‌ری پێکه‌وه بدوێن. هیوادارم به ئه‌نجامیکی باش و دووستانه بگه‌ن. دوای ئه‌وه، من ژووری دانیشتنه‌که‌م به‌جێ هێشت. قاسملو و خاوری چه‌ند کاتژمێرێک به ته‌نهایی پێکه‌وه دووان. دوای کوتایی دانیشتنه‌که‌یان، که دیار بوو به ئه‌نجامیکی ڕوون نه‌گه‌یشتبوو، خاوری ڕایگه‌یاند که بۆ ئه‌رکێکی حیزبی ده‌بێت بڕوا به‌ڵام به‌زووترین کات ده‌گه‌ڕێته‌وه. به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بوو، دوو سێ ڕۆژی تریش قاسملومان له پراگ ڕاگرت، به‌ڵام له خاوری چ خه‌به‌رنه‌بوو. ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ئێمه‌ش به‌فیڕۆ چوو. نازانم حیزبی توده خه‌ریکی چی بوو. بۆ هیچ کوردیکیان نه‌هینابوو بۆ ئه‌و کۆبوونه‌وه. به‌تایبه‌ت که غه‌نی هه‌ر له‌و هوتێله بوو.
گێرانه‌وه‌ی دووم:
ساڵی 1989 له شوێنی ده‌فته‌ری سیاسی حێزبی دیموکرات، به‌ڕێز دوکتور قاسملو نه‌قڵی ئه‌م دیداره‌ی به‌م چه‌شنه باسکرد:
له سه‌فه‌ری پراگ هه‌ڵێک پێک هات تا ده‌گه‌ڵ خاوه‌ری دانیشتنێکمان بێت. خاوه‌ری و‌تی که ڕابردوو هه‌ر چی بوو، بوو! وه‌رن با سه‌رله نوێ بناغه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی تازه دانێین. پێم و‌ت زور باشه ئیمه‌ش باسی هیچ ناکه‌ین هه‌ر ئه‌وه‌نده نه‌بیت که ئیوه ڕاتانگه‌یاندووه که قاسملو 10 میلیون دلاری له ناتۆ ورگرتووه ده‌بێ ئه‌وبابه‌ته بۆ خه‌ڵک ڕوون که‌نه‌وه. یان بڵین که ئه‌و هه‌واڵه هه‌ڵه بووه یان بڵین که چۆن ده‌گه‌ڵ حزبێک که پاره‌ی له ناتۆ وه‌رگرته په‌یوه‌ندی ده‌گرن. خاوری حاشای کرد که خه‌به‌ری له چۆنیه‌تی ئه‌و هه‌واله بووبێت و و‌تی که " هی سه‌ر ده‌می من نه‌بووه". و‌تم به‌م وته‌یه‌ش ڕازیم و هه‌ر ئه‌وه‌نده ڕابگه‌یه‌نن که ڕابه‌رایتی نوێی حیزبی توده ئاگای له‌و هه‌واڵه نیه و دوپاتی ناکاته‌وه، به‌سه. به‌ڵام ئیمه ناتوانین بێ ئه‌وی ئێوه هه‌ڵویستێک به‌ڕامبه‌ر به‌و تومه‌ته بگرن بناغه‌ی په‌یوه‌ندی نوێ دانێین. خاوه‌ری له دانه‌وه‌ی وڵامێکی ڕوون به‌و ویسته خوی پاراست و به‌وجۆره به‌ئاکامێک نه‌گه‌یشتین. سه‌یر ئه‌وه بوو که ڕۆژی دوایی، غه‌نیم له رێستورانی هوتله‌که دیت، به دیتنی من سه‌ری سووڕما. لام سه‌یر بوو که ئاگاداری چاوپیكه‌وتنی من و خاوه‌ری نه‌بوو. و‌تی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حزبی توده‌یه! پێم و‌ت کاکی به‌ڕێز له بیرته ئه‌وکاته‌ی که ئه‌ندامی ده‌فتری سیاسی حزبی دیموکرات بووی و نه‌ده‌هاتی بۆ دانیشتنه‌کانمان، ده‌هاتمه ماڵه‌وه بۆلات و به وردی هه‌موو هه‌واڵ و باسی حیزب و ده‌فته‌ری سیاسیم بۆ ده‌گێرایه‌وه. ده‌بیخۆ ده‌ی، ئه‌وه من ده‌گه‌ڵ ڕابه‌ری حیزبه‌که‌ت باسی کوردستان ده‌که‌ین و تۆی کوردی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی هه‌ر ئاگاشت لێ نییه!
گیرانه‌وه‌ی سێهه‌م:
سالی 1990 له کابول، پێته‌ختی ئه‌فغانستان، له عه‌لی خاوه‌ری نه‌قڵی ئه‌و دیداره‌م پرسی و‌تی:
له پراگ ئه‌من له سه‌ر داوا‌و پێداگرتنی عه‌زیز مه‌حه‌مه‌د ده‌گه‌ڵ قاسملو دانیشتم و هه‌وڵیشم دا ڕێگای نیزیک بوونه‌وه ده‌گه‌ڵ دێمۆکرات خۆش که‌م، به‌ڵام به‌داخه‌وه قاسملو داوای "تۆبه‌نامه‌ی" ده‌کرد و ڕێ نه‌که‌وتین. پرسیم داوای دێموکرات به ڕوونی چی بوو، وڵامی نه‌دامه‌وه، به‌ڵام و‌تی هیواداره که دووباره ده‌رفه‌تێکیان بۆ هه‌ڵکه‌وێت و به چاوپێکه‌وتنی دووباره و سێ باره "گیروگرفته‌کان" که‌م که‌نه‌وه و له‌نێویان به‌رن . پرسیم خۆ ده‌ڵین کاک غه‌نی هه‌ر له‌و هوتێله بووه که ئێوه و قاسملو له‌وێداچاوپێکه‌وتنتان بوو، کاک غنی وه‌ک کوردێکی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی به‌شداری کۆبوونه‌وه ده‌گه‌ڵ حیزبی دیموکراتی کوردستان نه‌بووه. خاوه‌ری و‌تی که وه‌بیری نایه‌ت که غه‌نی له‌و شوێنه بووبێت و به‌ڵکوو دڵنیاشه که له شوینێکی تر "مه‌موریت و کاری" بووه.
گیرانه‌وه‌ی چواره‌م:
ساڵی 1995 له ستۆکهوڵم پێته‌ختی سوید کاک غه‌نیم بینی و چونیه‌تی دیداری پراگم لێ پرسی. و‌تی که باشی له‌بیر نه‌ماوه، به‌ڵام قاسملوی له پراگ دیوه و نانخواردنێکیان پێکه‌وه بووه و به‌تێرو ته‌سه‌لی باسی بیره‌وه‌ری کۆنیان کردووه و به‌خوشی لێک جودا بونه‌ته‌وه. پرسیم ئه‌رێ قه‌ت ده‌گه‌ڵ خاوه‌ری، باسی ئه‌و دا‌نیشتنه و هۆی بێخه‌به‌ری و به‌شدارنه‌بوونت تێیدا، هێناوه‌ته گۆڕ یان له دانیشتنی ده‌فته‌ری سیاسی دا باست لێکردووه؟ به‌داخه‌وه کاک غه‌نی له وه زیاتری له بیر نه‌ما‌بوو. وێ نه‌ده‌چوو که خاوری ئه‌و چاوپیکه‌وتنه‌ی حه‌تا بۆ ده‌فته‌ری سیاسی باس کردبێت و "گوزارشی" دابێت.
تیبینی ئه‌من:
پتر له 15 ساڵ له‌و دیداره و له بیستنی ئه‌و ڕه‌وایه‌تانه تێپه‌ریووه، هه‌ر بۆیه نه‌قڵه‌کان ئه‌وه‌یه وا من له بیرم ماوه و ده‌ق به ده‌ق گفتی ئه‌و به‌ڕێزانه نییه. دیاره دوور نیه هه‌ست و بۆ چوونی منیش کاری کردبێته سه‌ر بیره‌وه‌رییه‌کان و بابه‌ته‌کانم" وا له بیر" بیت که خۆم پێم خۆشه. به‌ڕای من:
1. هاوری عه‌زیز مه‌حمه‌د وه‌ک کوردیک هه‌ڵویستی دژی جووڵانه‌وه‌ی کوردی حزبی برا"حزبی توده‌ای" زۆر بۆ گران بوو و ده‌یویست به‌هه‌ر چه‌شنیک بێت ئه‌م دوو لایه‌نه پێکه‌وه ئاشت بکاته‌وه.
2. ئامانجی سه‌ره‌کی دوکتور قاسملو له سه‌فه‌ری پراگ دانیشتن له‌گه‌ڵ حیزبی توده نه‌بوو به‌لکو ئه‌و ئه‌م دیداره‌ی به هه‌لێک زانی بۆ زیندو کردنه‌وه‌ی په‌یوندی خوی و حزبی دیموکرات له‌گه‌ڵ وڵاتانی سوسیالیستی ئه‌وکات. دۆکتور قاسملو بۆ خوی قامکی له‌سه‌ر ئه‌وڕاستیه دانا و وه‌تی که داوای ویزای مسکویشی کردوه و گه‌شبینه به دواڕۆژی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه.
3. کورده‌کانی ئه‌ندامی حیزبی توده هه‌ڵویستی توندیان بۆ له‌سه‌ر سیاستی حیزب له کوردستان و داوای لێکۆڵینه‌وه و ئالوگۆڕی بنه‌ره‌تیان له‌م بوواره‌دا ده‌کرد. عه‌لی خاوه‌ری بێ ئه‌وه‌ی باوڕی به‌دروستی ئه‌و ڕه‌خنانه بێت هیوادار بوو له ڕێگای دیداری پراگ و ڕێکه‌وتن له گه‌ڵ دۆکتور قاسملو پێشی په‌ره سه‌ندنی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه بگرێت. دیاره له‌و پێوه‌ندیه دا ئه‌وه‌نده به ئه‌ندامانی کوردی ناو حیزب ناباوه‌ر بوو که حه‌تا کاک غنی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیشی ئاگاداری ئه‌و چاوپێکه‌وتنه نه‌کرده‌بوو.
تا سالی 1992 نێزیک به سه‌د له سه‌دی کوردکانی ئه‌ندامی حیزبی توده ئه‌م ڕێکخراوه‌یان به‌جێهێشت.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~