Monday, January 02, 2006
ساڵی خۆم!
هێشتا پتر له 5 خولی بۆ نوێ بوونی ساڵ مابۆ که سوور سوور، سوورتر له هه‌ر ڕ‌نگی سوورێک، بۆم ده‌رکه‌وت که ساڵی تازه ساڵی خۆمه.
ڕه‌نگه له‌م ساڵه دا له ئێراق کورد زۆر ده‌سکه‌وتی تازه وه‌ده‌ست بێنێت یان چی‌یان وه‌ده‌سته‌وه نه‌مێنێت. ڕنگه له‌ئه‌م ساڵه‌دا له‌ئێران بۆمبای ئه‌تۆمی تاقی که‌نه‌وه یان ڕێگای نه‌وت فروشتنیشیان لێبگیریت. ڕنگه نه‌خۆشی زۆر زه‌خڵه‌ت دنیا داگرێت یان توی ئیدز له ئافریقا بنه‌بڕبێت... به‌ڵێ ڕنگه له چاره‌نووسی ساڵی 2006 دا زۆرڕووداوی خۆش و ناخۆش ڕه‌دیفکرابێت. به‌لام چۆن زه‌ق ده‌زانم خۆر رۆژی جارێک وه ده‌ور زه‌ویدا ده سووڕێت واش لێم ڕوونه که ئه‌م ساڵه ساڵی خۆمه.
5 خۆل پێش نوێ بوونی ساڵ له‌گه‌ڵ میوانه‌کانم ، شامپاین وه‌ده‌سته‌وه، له سه‌ر پردێکی پیش ماله‌که‌مان تێکه‌ڵاوی منداڵ و گه‌وره‌ی هاوسێ و دراوسێ سه‌یری ته‌قینه‌وه‌ی تقته‌قه و بریقه و زریقه‌ی فشفشه‌مان ده‌کرد که له‌پڕ ڕێبواریک له گوێما چریکانی (به سوییدی) ساڵی تازه‌ت لێ پێروز بێت. یه‌ک ڕاست موچڕکێک له ته‌وقی سه‌ر تا بنی پێمی داگرت و بێ سێ و دوو چه‌قییه دڵم که ئه‌م ساڵ ساڵ خومه!
ساڵی تازه له هه‌موو لایه‌ک پێروز بێت به‌تایبه‌ت له تۆ!
دۆعام بۆ بکه، خه‌ونه‌که‌م ڕاست بێت و وه‌بیرت بێت ئاخری ساڵ لێم بپرسی ساڵه‌که‌م چۆن بۆ و چی قه‌وما!
عه‌تا.
د
پڕ به
دڵ بهخێراتنتان
ده‌کات