Thursday, January 12, 2006
یه‌کگرتن
له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاری ڕژیمی اسلامی له ئێران، بازاری لێککۆبوونه‌وه و ده‌مه‌چه‌قه و وتوووێژی به‌کۆمه‌ل له شه‌قام و کۆلانی شاره‌کان و به‌تایبه‌ت له تارانی پێته‌خت زۆر گه‌رم بوو. کاتی وا بوو که له پێش زانسگای تاران به هزاران که‌س له ده‌یان گروپی گه‌وره و چکۆله‌دا لێک ده‌هاڵان . هه‌ر گروپێک سه‌ری به باسیک گه‌رم بوو و بابه‌تیکی رۆژیان هه‌ڵده‌سنگاند و شیده‌کرده‌وه. نوێنه‌ران و قسه‌بێژانی ڕیکخراوه سیاسیه کانیش دیاره به گه‌رم و گووڕی له‌م کۆبوونه‌وانه‌دا بشدار ده‌بوون و خه‌رێکی ته‌بلیغ و "فروشتنی" بۆچوونی سیاسی حیزبه‌که‌یان بوون. له‌و ڕۆژانه‌دا حیزب اللهیه‌کان که زۆر حه‌زیان له لێکۆلینه‌وه و وتوووێژ نه‌بوو درووشمێکی زۆر سه‌یریان ده‌دا. ئه‌وان له گروپی چه‌ندکه‌سیدا به‌ناو حه‌شامه‌تی خه‌ڵکدا ده‌هاتن و ده‌چوون و ده‌یان نه‌ڕاند: "جمع نشید تفرقه میافته". واته: کۆمه‌بنه‌وه چه‌نبه‌ره‌کی دێنێت.
نازانم بۆ کاتی باسی یه‌کگرتنی دوو ئیداری باشووری کوردستانم بیست له پڕئه‌م دووروشمه‌م هاته‌وه یاد. خۆ له مێژه ئاواته‌خوازی ئه‌و یه‌کگرتنه‌وه‌م و به بیستنیشی له خوشیدا دوو ده‌ورێک هه‌لپه‌ڕیم. تۆ به ئاکامی ترسیکی دابنی له تیکچوونی ئه‌و وه‌زعه هه‌رکاتیک بنی دڵم ده‌له‌رزینی.
PS: ئه‌رێ ڕاتان سه‌باره‌ت به پێکهاتنی به‌ره‌ی کوردی له ناووه له کوردستانی رۆژ هه‌لات "جه‌ماعه‌تی ئاغای ئه‌ده‌ب" چییه. ناشوکری نه‌بی خۆ له‌ده‌ره‌وه چه خه‌به‌ر نییه!
عه‌تا.
د
پڕ به
دڵ بهخێراتنتان
ده‌کات