Thursday, August 17, 2006
فێمینیزم و گرفتی ژنی کورد
له‌یلا له سایتی دیمانه دا ئه‌م پرسیاره‌ی هێناوه‌ته گۆر که " ئایا فێمینیزم ڕێگه‌یه‌كی باشه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی ژنی کورد".
من هه‌میشه به شانازیه‌وه خۆم به ئه‌ندامی ئه‌و جووڵانه‌وه دیموکراتیکانه زانیوه که بو گه‌یشتن به یه‌کسانی ڕاسته‌قینه‌ی ژن و پیاو خه‌بات ده‌که‌ن و به پێی توانا بشداری بووم. له‌گه‌ڵ ئه‌ویش به هۆی کارکردنی چه‌ندین ساله له ڕێکخراوه سیاسیه‌کاندا له سه‌ر ئه‌وباوره‌م که هه‌ر ئیسمێک، فێمنیزمیشمیشی له‌گه‌ڵ، له ده‌رونی خوی‌دا هه‌ڵگری دوگماتیسم و ته‌عه‌سوبه و ده‌توانێ وه‌ک ئامرازیکی ئایدولوجیک له‌ده‌ست لاینگرانی ده‌روێش مه‌سله‌ک و بیركورت و مه‌لڕه‌ق دا به‌ته‌واوی دژی ئامانجه‌کانی بنه‌ره‌تی خۆی عه‌مه‌ل بکات. هه‌ربویه ئێستا که ده‌مه‌وه ڕای خوم سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره ده‌ربڕم ، به باشی ده‌زانم که به ڕاشکاوی بڵیم که من نه‌ک وه‌ک فێمنیستێک، به‌ڵکوو وه‌ک ئینسانیکی دیموکراتخواز که باوه‌ڕێکی قوڵم به مافی ژن و به یکسانی سه‌د له سه‌د و بێ هیچ چه‌شنه ئه‌ما و ئه‌گه‌ری ژن و پیاو هه‌یه ئه‌م چه‌ن دێره ده‌نووسم.
فێمینیزم هه‌روه‌ک هه‌مو بۆچوون و جوڵانه‌وه‌یکی پێشکه‌وتووخواز که بۆ نه‌هیشتنی نابه‌رابه‌ری نێوان ژن و پێاو و پێکهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دێموکرات و پێشکه‌وتوو هه‌وڵده‌ده‌ن ده‌توانن و ده‌بێ به‌شداری چالاکی خه‌باتی چاره‌سه‌رکردنی گرفتی ژنی کورد بن. له ڕاستیدا پرسیاره‌که دیتوانی و ده‌با ئاوا گه‌ڵاله کرابات که " چۆن ده‌توانرێت له فێمینیزم بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی ژنی کورد که‌ڵک وه‌ڕگیریت" یان " به چه چه‌شنێک فێمینیسته‌کان ده‌توانن ده‌ورێکی سه‌ره‌کی له چاره‌سه‌ركردنی گرفتی ژنی کورد بگێڕن".
باوه‌ڕهینان به به‌رابه‌ری ژن و پێاو له به‌رابه‌ر یاسا و مافی به‌رابه‌ر بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌موو بنه‌ما و ئیمکاناتی کۆمه‌ڵگه پێش هه‌مو شتیک ئه‌مریکی کۆلتوریه که په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه به ڕاده‌ی پێشکه‌وتوویی کۆموڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی. کوسپی سه‌ره‌کی سه‌ر ڕێ ژنی کورد، بۆنمونه له باشوری کوردستان، نه له‌گه‌ڵ داموده‌سگا حکومه‌تیکان به‌ڵکو له گه‌ڵ داب و نه‌ڕیتی دواکه‌وتوو و پێاوسالارانه‌یه. هه‌ربۆیه خه‌بات بۆ نه‌هیشتنی بێسه‌وادی و په‌ره پێدانی زانست و به‌ره‌و پێش بردنی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان ده‌توانی به‌شیکی به‌رچاوی خه‌بات بۆ چاره سه‌ر کردنی گرفتی ژنی کورد بێت. به‌داخه‌وه خه‌بات بۆ ئاڵوگوری کۆڵتوری زۆر درێژ خایه‌نتره له خه‌باتی سیاسی و پشوو سواریکی زیاتری پێویسته.
فێمینیستی کورد هه‌ر وه‌ک هه‌ر تێکوشه‌رێكی تری پێشکه‌وته‌خواز ته‌نیا ئه‌وکاته ده‌توانی سه‌رکه‌وتوو بێت که به هه‌ڵساندنکی بنه‌ره‌تی و زانستیانی کۆمه‌لگه‌ی کورده‌واری کوسپه سه‌ره‌کیکان ده‌ستنیشان کات و هیزو توانی پێویست بۆ له به‌ین بردنیان لێک گڕیدا. له‌م ڕێگایه‌دا ڕێخستنی سمینار و کۆنفرانس و بڵاو کردنه‌وی لێکۆلینه‌وه‌ی زانستی که بناغه‌ی له سه‌ر ئامار و فاکتای ڕاسته‌قینه‌ی بیت و له کۆمه‌ڵگای کورده‌واری وه‌رگیرابیت ده‌توانی که‌ره‌سه و یارمه‌تیده‌ری زۆر باش بیت.
هه‌روه‌ک باسم کرد ده‌بی گرفتی سه‌ره‌کی ئه‌وڕۆی ژنی کورد ده‌سنیشان کرێت و خه‌بات بۆ له‌نێو بردنیان یه‌ک کاسه کریت، بۆ ئه‌وی بۆچونی خوم له‌م بابه‌ته‌و ڕون که‌مه‌وه له کوتایی ئه‌م نووسراوه دا لیستێک له ئه‌و گره‌فتانه‌ی که به‌ڕای من گرفتی سه‌ره‌کی ئه‌مڕۆی ژنی کوردن به پێی گرنگ بوونیان له لای من پێشکه‌ش ده‌که‌م:
1. بێسه‌وادی و نزمی تێگه‌ێشتنی ژنانی کورد له مافه سروشتی و یاسایه کانی خویان.
2. ناساندی ژن به ناموسی پیاو و هه‌مو ئه‌و گرفتانه‌ی که ڕیشه‌یان له‌م بۆچونه‌دایه وه‌ک قه‌تلی ناموسی.
3. به‌زۆر به شودان
4 . مافی چه‌ن ژنی بۆ پێاو.
5. نابه‌رابه‌ری له وه‌رگرتنی میرات و که‌م ده‌سه‌ڵاتی له به‌ڕیوه بردنی ئابوری خیزان.
6. بێ ده‌سه‌لاتی ژن له مه‌سه‌له‌ی ته‌لاق و په‌روه‌رده‌ی منداڵ به‌تایبه‌ت دوای جودا بوونه‌وه.
عه‌تا.
د
پڕ به
دڵ بهخێراتنتان
ده‌کات